چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ورمێ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرزاد شۆقی‌ قاسملوو"، کوڕی خالید و خەڵکی گوندی "مام ئیبراهیم"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١ ورمێ
کوردستان

کۆڵبەرێک بە ناوی "مووسا زیباپوور" لە سنووری "ماشکانـ"ـی پیرانشار بریندار کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مووسا زیباپوور" خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "ماشکانـ"ـی ئەم شارستانە بریندار کرا.

٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید زاهیر تەزاحوم" کوڕی سەید حوسێن خەڵکی گوندی "نمنجێ" سەر بە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

شنۆ میلیتاریزە کرا

هاوکات لەگەڵ ٣٢هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانی لە ڤییەن، شاری شنۆ میلیتاریزە کراوە.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

سێ هاووڵاتی لە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مامل عەبدی" خەڵکی گوندی "نازناز"، "خورشید ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "زێوە" و "جەلال ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "بەردەکەشک" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

سنووری بانە؛ کۆڵبەرێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حامید ئەمین‌پوور"، تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ماسیەر" سەر بە سەقز، لە ئەنجامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە گیانی لەدەست داوە.

٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ سنووری بانە