کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو
ڕۆژی شەممە ۱۹ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موختار شەریفی"، خەڵکی گوندی "مەنجیلان" سەر بە بەخشی نەشمیری بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەدا بریندار بووە.
ڕۆژی شەممە ۱۹ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موختار شەریفی"، خەڵکی گوندی "مەنجیلان" سەر بە بەخشی نەشمیری بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەدا بریندار بووە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ، حوسێن حەسەنخانی، مامۆستای خانەنشینکراو و ئەندامی مەکتەب قورئان لە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد سادقی"، خەڵکی گوندی "شاقەڵا" سەر بە دیواندەرە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولعەزیز حاجیپوور"، تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی عەبدولجەبار و خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ورمێ، گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کامیل سەیدان مەسکەن (جەباروەند)"، خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ورمێ بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕ، تەقینەوەی گولـلەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە نزیکیی گوندی "بەستام" لە سنووری سێف، بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام مورادیان"، کوڕی عوسمان، "ئەمیر ڕەزایی"، کوڕی جەمیل و "ئارەش ئەحمەدی"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٢ مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، هەروا لە گرتنگەدان…
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد بەهرامی"، کوڕی شەریف و خەڵکی گوندی "باخچەلە" سەر بە سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمین ئێرانیزادە"، کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.