چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی"، کوڕی حاجی عومەر و خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کراوە.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر حەسەن‌پوور"، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و دانیشتووی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ ورمێ
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە

ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کامران داستان"، کوڕی سوبحان، خەڵکی گوندی "نێ" و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

دەسبەسەرکرانی کورت ماوەی فەرید نەقشبەندی، ئەندامی مەکتەب قورئان و فەرمانبەری پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ١ی سنە

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، فەرید نەقشبەندی، ئەندامی مەکتەب قورئان و فەرمانبەری پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ١ی سنە و هەروەها مامۆستای دواناوەندی بە ٣٣ ساڵ پیشینەی خزمەتگوزاری، لە کاتی چوونە سەر کارەکەی، لەلایەن هێزە لیباس…

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

خۆبواردن لە ڕاگواستنی موژگان کاووسی بۆ زیندانی نەوشەهر

ڕاگواستنی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بۆ زیندانی نەوشەهر بەهۆی هاوئاهەنگی‌نەکردنی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی قەزایی نەوشەهر ناڕوونە.

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهران سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "ئاڵیان" سەر بە ناوچەی "دەشتەبێڵـ"ـی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا.

٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١