هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، چالاکێکی میدیایی بە ناوی "کەیوان ڕەحیمیـ"ـی بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مورادی" کوڕی "جەلال"، خەڵکی گوندی "کێلە کەوو"ی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرزاد مامەندی" خەڵکی "نەرزیوە" سەر به شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ڕامین" خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە شاری نەغەدە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ لە دەسبەسەری دایە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەر، ئارمین ئێسپێرلووس، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەر، باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "چیانە"ی شاری پیرانشار، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح حوسێنپەنا" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان ئەسەدی" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.