سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چالاکانی ژن لەمەڕ مەحکوومکردنی کوشتنی "فایزە مەلەکی‌نیا" لە بەردەم بینای دادگوستەریی سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەر، چالاکانی مافی ژنان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر بینای دادگوستەریی شاری سنە، کوژرانی "فایزە مەلەکی‌نیا"یان مەحکووم کرد.

١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

ڕەحمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ئەسەدی" کوڕی "مەحموود" و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

"سلێمان گوڵی" بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" کوڕی "محەممەدسەلیم"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ئازاد کرا.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ باوکێک بە پاڵنەری "نامووس" کچە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی خۆی ئاگر تێبەردا

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر، دوکتور ئیمان نەوابی لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە، باسی لە ئاگرتێبەردانی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵە، لەلایەن باوکییەوە، بەهۆی "هەبوونی پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک" لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی کرد.

١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ سنە