دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار بوون
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەرکەوت کەرەمی" و "مەسعوود" خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "نەوسوود" بریندار بوون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەرکەوت کەرەمی" و "مەسعوود" خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "نەوسوود" بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین ڕامین" خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە شاری نەغەدە، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "ڕەحمان ئەسەدی" کوڕی "مەحموود" و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ کە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەسبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی" کوڕی "محەممەد ساڵح"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەمڕۆڵە"ی شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمیر حوسێن حاتەمی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ئازار و لێدانی مەئموورانی زیندانی تارانی گەورەوە گیانی لەدەست دابوو.
ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە شاری سەردەشت، پاش بانگەوازێک، لەمەڕ دەسدرێژی بۆ سەر ژنانی ئەو شارە، لە فەلەکەی "سەرچاوە"ی شاری سەردەشت، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید تابناک"، خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کردووە کە کورتەیەکی بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، لوقمان پیرخزرانیان خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی شاری تاران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیڤین کرا.
لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوە لە ورمێ حوکمی دوو ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان" خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شنۆی پشتڕاست کرد.