درێژەی هێرشە تۆپخانەییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕی حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان
تۆپبارانی مەقەڕەکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بۆ حەفتەمین ڕۆژی بەردەوام لەلایەن تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.
تۆپبارانی مەقەڕەکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بۆ حەفتەمین ڕۆژی بەردەوام لەلایەن تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.
شەوی سێشەممە، ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بەناوی "شوانە مورادی ئەقدەم"، کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی ڕەزبەر، بەیان عەزیزی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری ژنان پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.
دوابەدوای هێرشە پەهبادی و مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی سیاسیی ئەم حیزبانە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤٩ کەس بریندار بوونە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موبین ڕەسووڵتاب" و "مێهران حەسەنزادە"، خەڵکی گوندی "گردکاشان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لە درێژەی هێرشی سپای پاسداران، بۆ سەر بنکە و بارگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ، ئەمڕۆ ٦ی ڕەزبەر، بنکەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە هەولێر بوونە ئامانجی هێرشی پەهپادی سپای پاسداران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، سەمەد بەرگینیا کوڕی محەممەد، خەڵکی پیرانشار کە لە کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی به توندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.
لە درێژەی هێرشەکەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ لە شەشەمین ڕۆژی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بنکەکانی ئەم حیزبانە و کەمپی پەنابەرە سیاسییەکان…
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەحمەد یووسفی" و "موختار میروەیسی" خەڵکی سەلاسیباوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەسوود بریندار و پاش چەند کاتژمێر موختار میروەیسی، بەهۆی قورسیی…
ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "مەلا ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینیی گوندی "شێخانـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.