ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گیانلەدەستدانی خۆپێشاندەران/ منداڵێک لە ورمێ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ۱٢ی ڕەزبەر، منداڵێک بە ناوی "نیما شەفەق‌دووست"، کوڕی بێهرووز، تەمەن ۱٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "زندەشت" سەر بە سەڵماس و دانیشتووی گەڕەکی "کوشتارگا"ی ورمێ کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە توندی بریندار ببوو، لە…

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

شوناسی سێ کەس لە کوژراوانی شاری سونقور لە خۆپیشاندانەکاندا بۆ کوردپا ڕوون بووەوە

محەممەد زارعی، عەلیرەزا فەتحی و ڕووزبە خادمییان سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سونقور سەر بە کرماشانن کە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی قەرچەک، قەزوین و فەردیسی کەرەج گیانیان لەدەست داوە.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

فیرووز مووسالوو، ئاوڕدانەوەیەک لە ژیانی هەتا لەسێدارەدانی نهێنی و نادادپەروەرانە

ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی فیرووز مووسالوو، زیندانیی سیاسیی کورد بە بێدەنگی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە و ڕەوتی نادادپەروەرانەی ئەم بەدواداچوونە، وەک…

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

یەکەکانی سێنفیی بازاڕییانی مانگرتوو لە شنۆ، پیرانشار و سنە پۆلۆمپ کران

پاش مانگرتنە سەرانسەرییەکانی ئەسناف و بازاڕییانی کوردستان سەبارەت بە مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان، ئیدارەی چاوەدێر بەسەر شوێنە گشتییەکان، یەکەکانی سێنفیی بازاڕییانی مانگرتووی لە…

١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستانی ناڕازییانی ۱٤۰۱ / منداڵێکی تەمەن ۱٥ ساڵ لە کرماشان گیانی لەدست دا

شەوی چوارشەممە ۳۰ی خەرمانان، منداڵێک بە ناوی "ئەمیرحوسێن بەساتی"، تەمەن ۱٥ ساڵ لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان گیانی لەدەست دا.

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی ١٤٠١/ موختار ئەحمەدی لە مەریوان گیانی لەدەست دا

شەوی شەممە، ٩ی ڕەزبەر، سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە مەریوان، باسیان لە کوژرانی هاووڵاتییەک بەناوی "موختار ئەحمەدی"، بە تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لەم شارە کرد.

١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی بەتەمەن بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەلاسی باوەجانی کوژرا

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدفەرەج ڕەحیمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەجەبی" سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢