زیندانی ورمێ؛ کامیل سەیدانمەسکەن مانی لە خواردن گرت
کامیل سەیدانمەسکەن (جەباروەند)، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "چریاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بێبەریکردن لە مافی مەرەخەسی، مانی لە خواردن گرت.
کامیل سەیدانمەسکەن (جەباروەند)، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "چریاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بێبەریکردن لە مافی مەرەخەسی، مانی لە خواردن گرت.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، سۆران خزری، چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار، لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی سوهەیلا عەبدوڵڵاهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، واران محەممەدنژاد، خوێندکاری کارناسیی باڵای هونەر لە زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاروان گوڵزاری" تەمەن ۲٨ ساڵە خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵـ"ـی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دزڵی"ی مەریوان، گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەماڵ فەقهی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری بۆکان، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانی لە دەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "عەزیز مورادی" لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە سنە، گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی ناڕازی به ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"ٚ، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە گەڕەکی "دەرە درێژ"ی کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانیان لە دەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "میکائیل تاڵانە" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری "کانی خودا"ی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار تالبی" کوڕی کەماڵ و "محەممەد شەریفپوور بایندەرە" کوری محەممەدئەمین خەڵکی شاری بانە، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوکتور ڕامین نشەستە پزیشکی سەقزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.