ورمێ؛ دوو هاووڵاتیی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "شۆڕش ئیسلام سکانی" و "داریووش خەیری" خەڵکی گوندی "بالوو" سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "شۆڕش ئیسلام سکانی" و "داریووش خەیری" خەڵکی گوندی "بالوو" سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەرپرسانی زیندانی بۆکان لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کورد، دژایەتییان کرد.
''خەبات فەدایی'' پاش ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هەنووکە چارەنووسی لە زیندانی ئێڤین ناڕوونە و لەو ماوەیەدا، تەنیا چەند جارێک پێوەندیی تەلەفونی بە بنەماڵەکەیەوە، گرتووە.
ڕۆژی سێشەممە ۲٦ی ڕەزبەر، پارێزەرێکی کورد بە ناوی "حوسێن ڕەزایی" و هاووڵاتییەک بە ناوی "نیلوفەر فەتحی"، مامۆستای بیرکاری لە شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.
پەیمان گوڵابی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار و پاش ئازار و ئەشکەنجەی توند، دەسبەسەر کراوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان مام خزری" کوڕی حوسێن، دانیشتووی شاری پیرانشار، بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە، کوژرا.
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی "سامان غەزاڵی"، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە، درێژ کرایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "دانا مام قادری" خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی سەرکوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، پێکرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، سێ ئەندامی بنەماڵەی "واران محەممەدنژاد" بە ناوەکانی "سەحەر وەهابی"، دایکی واران، "ویدا محەممەدنژاد"، خوشکی واران و "پەیام میری"، هاوژینی واران لە کاتێکدا کە بۆ بەدواداچوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی گرتنگەی…
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مەسعوود فەرەجزادە" و "فایەق مامقادری" خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، بە سەختی بریندار کران.