پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان؛ نیگار داوودی بە زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا

نیگار داوودی، خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب و لقی ١٠٣ دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، سەرجەم بە ٢ ساڵ و سێ مانگ زیندان، لێدانی ٧٤ قامچی، دوو ساڵ نەچوونەدەرەوە لە ئێران و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کرا.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

دیواندەرە؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد مورادپوور" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ دیواندەرە
کوردستان

کەوسەر خوشنوودی‌کیا: ئامانجی زۆرم هەیە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم هەوڵی زۆرتر دەدەم

کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودی‌کیا، نایب قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، کە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی چەپی لەدەست دابوو، لە نوێترین پۆستی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیوویەتی: "سپاس لەوەیکە نیگەرانی من بوون، باری…

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

ساسان چەمەن‌ئارا بە دانانی بارمتە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، ساسان چەمەن‌ئارا، هونەرمەندی کورد خەڵکی ئیلام پاش ١٠٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە دادگای پێداچوونەوە لە زیندانی تارانی گەورە، ئازاد کرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ شیلان ڕەشیدزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنیی و خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیام‌نووری سەقز، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و پەروەردەی سنە، ئازاد کرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سەردەشت؛ برینداربوونی سێ برا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتی- سەرکوتکەرەکان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، سێ برا بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حەمزە"، "ئازاد حەمزە" و "محەممەد حەمزە" خەڵکی گوندی "بێوران" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی- سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کران.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سەردەشت