چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ ئیدریس مینبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی "نۆژین"، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاکەی بە شێوەی کاتی لە دەسبەسەری ئازاد کرا.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

نازیلا مەعرووفیان بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری، سزای نەختی و ٥ ساڵ نەچوونەدەرەوە لە ئێران مەحکووم کرا

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی عەلامە باسی لە مەحکوومکرانی خۆی لە لاپەڕەی تویترەکەی کرد و نووسیویەتی: بەپێی بڕیاری لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەفشاری"، بە تۆمەتی چالاکیی پڕوپاگەندەیی لە دژی نیزام و…

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

ساری؛ هاووڵاتییەکی کورد چارەنووسی پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد شەمس" تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی فەرهاد خەڵکی بەخشی قوتووری خۆی، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ساری، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢