مەسعوود کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان بە ١٧ مانگ زیندان مەحکووم کرا
مەسعوود کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ١٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ٩ مانگی دەبێ جێبەجێ بکرێ.
مەسعوود کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ١٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ٩ مانگی دەبێ جێبەجێ بکرێ.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، پوویا ڕۆستەمیپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕاهێنەری تۆپی پێ و دەرچووی بیوشیمیی زانکۆی ئازادی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەر ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، کەیوان قوربانینژاد کوڕی لوقمان خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
حوکمی ٥ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ کەماڵ عەبدوڵڵازادە، سەربازی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە دادگای پێداچوونەوە، پشتڕاست کرایەوە.
مەسعوود شەمسنژاد، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسیوویەتی کە هاوکات لەگەڵ ساڵح نیکبەخت، ئەرکی پارێزەریکردن لە "فەرهاد و فەرزاد تەهازادە"، لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی شاری شنۆیان لە ئەستۆ گرتووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ڕۆژی هەینی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بڵاوی کردەوە، باسی لە بریندارکردنی چاوی ٥٨٠ هاووڵاتی لە ئێران کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکانەوە، بە شێوەی ئامانجدار پێکراون.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدتاهیر ئەحمەدی ئەقدەم"،"سمکۆ دودکانلوو" و "هێمن سەرگوڵی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
حوکمی مەحکوومکردنی فەرزانە سەیدی، خوێندکاری خەڵکی ئیلام لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بە ٢ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی تەعلیقی، ٢٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەوەدەرەوە لە وڵات و هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتەکەی، گۆڕدرا.
هاووڵاتییەک بە ناوی "مێهدی سادقی"، لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئیلام، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٧٤ قامچی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی لە…
لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئاودانان لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١و لە ئەنجامی داسەپاندنی سزا و دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان، لەوانە ئایەت(یەزدان) عارفینیا و سەجاد مورادیوەندان، کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی…