ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە ناڕەزایەتیدەربڕینی شەعبان محەممەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بە ئامادەبوونی پارێزەری دۆسییەکەی لە دادگای…
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، مەسعوود کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان، لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سینا دەشمیر" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی کەماڵ، "قادر محەممەدپوور" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەزیز و "موحسن قادری" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی تاهیر، خەڵکی گوندی " گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار، هەر کامەیان بە…
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور" خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، ئارین کۆخایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، بە دوورینەوەی لێوەکانی لە زیندانی ئەو شارە، مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی سێشەممە ۲٥ی ڕێبەندان، مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، پێشنوێژی هەینیی و مامۆستای ئایینیی گوندی "مەرەغان"ی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بابولی" خەڵکی گوندی "لەج"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن تمەنی، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، ئایەت عارفینیا، خوێندکاری دەرچووی یاسا و بەڕێوەبەری کاناڵی "آبدانان در گذر زمان"، پاش دەرکرانی بەخشنامەی "لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا گشتییەکان" لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان" و "میلاد جاجویی خانیک"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، جێبەجێ کرا.