ڕاگواستنی بایەزید ڕاسخنیا بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ
بایەزید ڕاسخنیا، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ورمێ راگوێزرا.
بایەزید ڕاسخنیا، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ورمێ راگوێزرا.
مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.
لاوێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون نەبی"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لەجیاتی براکەی بە ناوی "فەردین نەبی"، ١٢٦ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بارمتە گیراوە.
ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەشەمە، محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد دوستی نژاد"، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمە، پوویا ڕۆستەمیپوور، تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕاهێنەری فووتباڵ و دەرچووی بیووشیمیی زانکۆی ئازادی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەتاح بۆلەند گرامی" و "مانی بۆلەند گرامی"، خەڵکی گوندی "قازانسەر" و دانیشتووی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینیوەند، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس سادقپوور"، خەڵکی شاری کرێند لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید ڕاسخنیا" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی مەهاباد، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.