چوار چالاکی کرێکاری بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بانە کران
پەروین عەبدوڵڵاپوور، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و فاتح مەجیدی لە چالاکانی کرێکاریی بانە، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کران.
پەروین عەبدوڵڵاپوور، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و فاتح مەجیدی لە چالاکانی کرێکاریی بانە، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کران.
کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە هێشتا لە دەسبەسەریدایە و لە دۆخێکی ناڕووندا لە زیندانی ئەم شارە ڕاگیراوە.
ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا بە ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرەوڕووی ناڕازییان بوونەتەوە کە کردەوە توندوتیژەکانیان بریتی بووە لە لێدان، لێدانی قامچی، شۆکی ئێلێکترۆنیکی، دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژیی…
ڕۆژی هەینی ٨ی بانەمەڕ، وەفا ڕەسووڵی ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕ، مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی پێشنوێژی گوندی "مەراغان" سەر بە سەردەشت بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە ورمێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بانەمەڕ، مێهدی جەمشیدی هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی…
ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕ، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەجاد چەمەنی"، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی بانەمەڕ، فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکی بواری ژنان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.
مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی هەینیی شارەکی قەوخی شاری سەقز دیسانەوە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.