دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی ناسر سەرگەڕان، پارێزەری دادگوستەری و مامۆستای زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ناسر سەرگەڕان، پارێزەری نابینا، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

ڕاگواستنی کۆڵبەرێک بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران

ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "گۆشخانی"، سەر بە شاری سەوڵاوا کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار ببوو، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تاران کراوە.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

قوروە؛ گورچیلەی ئامیار فەتحوڵڵاهی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ، لە ئاکامی لێدانی هێزەکانی ئیتلاعاتدا تووشی خوێنبەربوون بووە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قوتابییەکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئامیار فەتحوڵڵاهی" کوڕی تۆفیق، خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی کە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی پەروەردەوە ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە کراوە، لێی دراوە و هەڕەشەی مردنی لێ کراوە…

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ قوروە
کوردستان

پیرانشار؛ کوژرانی ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵەی قوربانیی منداڵ‌_هاوسەری لەلایەن باوکیەوە

کاتژمێر ٢ و ٢٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "ترووسکە عەبدوڵڵازادە"، کچی کەریم (ناسراو بە حاجی)، خەڵکی گوندی "کاسەکەران"، سەر بە پیرانشار و دانیشتووی ئەم شارە، کە قوربانیی منداڵ_‌هاوسەری بووە،…

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ پیرانشار