دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ کاسبکارێکی کورد لە ئاکامی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا گیانی لەدەست دا

شەوی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "واحد قادری"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی سەقز لە ئاکامی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

شکاندنی وێنەی پارێزەرانی ژینگە و لۆگۆی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان

بەپێی ئەو وێنانەی کە بەدەستی کوردپا گەیشتوون، شیشەی وێنەی شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی کە گیانلەدەستداوانی پارێزەری ژینگە و لۆگۆی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شکێندراون.

٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

یاسین سەمسام، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی چوار ساڵ و ٩ مانگ زیندان، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، یاسین سەمسام، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی چوار ساڵ و ٩ مانگ زیندان و لێدانی ٨٠ قامچی، ڕەوانەی لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ کرا و دواتر بۆ…

٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی چالاکێکی کرێکاری لە سنە

فەرزاد مورادی‌نیا، تەمەن ٣٦ ساڵ، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سنەیە. ناوبراو وەکوو هاووڵاتییەکی ناڕازی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی، بە فیشەکی ساچمەیی و گازی فرمێسکڕێژ لە مەودای نزیکەوە، بەتوندی…

٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

وێنەگەلێک لە سامان یاسین، گۆرانیبێژی خەڵکی کرماشان لە کاتی دەسبەسەری لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

کوردپا وێنەگەلێکی لە سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی خەڵکی کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کاتی تێپەڕکردنی ڕۆژانی دەسبەسەرکران لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بڵاو کردەوە.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

خەڵاتی پارلەمانی ئورووپا بۆ ئازادیی ئەندێشە (ساخارۆف) پێشکەشی "ژینا_مەهسا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی" کرا

ژینا_ مەهسا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن پارلەمانی یەکیەتیی ئورووپاوە وەکوو براوەی ئەمساڵی خەڵاتی مافی مرۆییی ساخارۆف، ڕاگەیەندران.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ هێمن خاستان لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی وێڕای مەحکوومکران بە ٧٤ مانگ زیندان، لەگەڵ دۆسییەسازیی نوێ بەرەوڕوویە

هێمن خاستان، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، سەرجەم بە ٧٤ مانگ و سێ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. هەروەها دۆسییەی ناوبراو بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات، نێردراوەتە دادگای پێداچوونەوە و…

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سنە