کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٣دا سزای لەسێدارەدرانی ٧٩٩ کەسی جێبەجێ کردووە
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا، پەرژاوەتە سەر جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا، پەرژاوەتە سەر جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین بە هۆی چڵککردنی گوێیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی تاران کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
حوکمی لەسێدارەدرانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێک دەسبەسەرکران و بێسەروشوێنبوون، لە بێدەنگیی تەواودا دەر کراوە و دۆسییەکەیان بۆ…
سزای ٧٤ قامچیی ڕۆیا حێشمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەرکرابوو، لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای ناوچەی ٧ی تاران جێبەجێ کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی "خومەینی"ی تاران، پێشیان بە سەفەری حەسەن ئەمینی، کەسایەتیی ئایینیی کوردستان و هاشم حوسێنپەناهی، چالاکی مەزهەبیی کورد گرت کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕی گشتیی سەندیکای جیهانیی مامۆستایانی ئایینیی…
ڕەئووف شێخ مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە "افساد فیالارض"، تۆمەتبار کران.
ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، وەفا (عەبدوڵڵا) ڕەسووڵیئازەر، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی حوسێن، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید (عەلی) مورادیان"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان مینبەری"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.