دوایین هەواڵەکان لە نائارامییەکانی کوردستان/ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مەهاباد بەردەوامە
پاش هاتنە ئارای تێکهەڵچوون لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی شاری مەهاباد، هاتوچۆ لە رێگای بۆکان بۆ مەهاباد لە کاتژمێر ٢١ی رۆژی پێنجشەممەوە قەدەغە کراوە.
پاش هاتنە ئارای تێکهەڵچوون لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی شاری مەهاباد، هاتوچۆ لە رێگای بۆکان بۆ مەهاباد لە کاتژمێر ٢١ی رۆژی پێنجشەممەوە قەدەغە کراوە.
سەرەڕای داهاتنی شەو، ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد هەروا بەردەوامن و راپۆرتەکان باس لە تەشەنەی ئەو ناڕەزایەتییانە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان دەکەن.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە مەهاباد لە بەرانبەر هۆتێل ''تارا'' لەمەڕ مەحکووم کردنی مەرگی گوماناویی ''فەریناز خوسرەوانی'' بەهۆی دەستێوەردانی هێزە حکوومەتییەکان، توندوتیژیی لێکەوتەوە.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە گیان لەدەست دانی کرێکاریکی کوردو ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەستبەسەر کرانی نەرگس محەممەدی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.
حوکمی سێدارەی شەش هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری بۆکان چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
دوو شیرکەتی حکوومەتی لە ئوستانی خووزستان، دەستی داوەتە دەرکردنی بەربڵاوی فەرمانبەرە عەرەبەکان و ئەمەش ناڕەزایەتیی ئەو فەرمانبەرانەی لێ کەوتووەتەوە.
لە درێژەی کوشت و بڕی هاووڵاتییانی بەلووچ لە بەلووچستانی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی بەلووچ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
لە حاڵێکدا کە دانیشتوانی ئوستانی کوردستان بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بارینی باران و ئاوی بەنداوەکانی ئەو ئوستانە، لە کەمیی ئاو دەناڵێنن، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه لە هەوڵی قەتیزکردنەوەی ئاوە ژێر زەوییەکانی چیای ئاویەر دایە.
٦٠ مامۆستای کورد لە شاری بۆکان بەهۆی راگەیاندنی مانگرتنی گشتیی فەرهەنگیان لە کوردستان و ئێران، لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کران. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە حاڵێکدا کە بڕیارە بۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی کوردستان و ئێران،…