ڕۆژی شەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، شاهۆ ئیبراهیمی، لاوی ٢٥ ساڵەی دانیشتووی گوندی «سەبەتلوو»ی سەر بە بانه، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٧ مانگ بەندکردنی داسەپاو ڕەوانەی بەندیخانەی بانه کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە کوردە دوای بانگکرانی بۆ لقی یەکەمی جێبەجێکردنی سزاکان لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانه، دەسبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: شاهۆ ئیبراهیمی لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤دا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپەکان یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران» سزای حەوت مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرابوو.

شاهۆ ئیبراهیمی کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سەقزە، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی ژیانی لە گوندی «سەبەتلوو» دەسبەسەر کرا و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.