لە ڕۆژی ٨ی مارسدا زیاتر لە ٨٠ ژن و پیاو دەسبەسەر کران
لە ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، زیاتر لە ٨٠ ژن و پیاو لەبەر دەم وەزارەتی کار لە شاری تاران لەلایەن مەئموورانی ئینتزامیی و گاردی دژی شۆڕش، دەسبەسەر کران.
لە ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، زیاتر لە ٨٠ ژن و پیاو لەبەر دەم وەزارەتی کار لە شاری تاران لەلایەن مەئموورانی ئینتزامیی و گاردی دژی شۆڕش، دەسبەسەر کران.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تێرۆری چالاکانی کورد لە کوردستانی باشوور، بە "هەوڵێکی بەرنامە بۆ داڕیژراو و جەنایەت ئامێز" ناو برد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، تێرۆری خەباتکارانی کورد لە کوردستانی عێراقیان مەحکووم کرد.
کۆڵبەرێکی کورد، لە سنووری شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار کرا.
هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئێعدام کرا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، لە شاری ڕانیە لە کوردستانی باشوور تێرۆر کرا.
ژنە چالاکێکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەقز، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە دادگایی کرا.
هێزەکانی حەراسەتی فڕۆکەخانەی شاری تەورێز، بنەماڵەی پەناخوازێکی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان دەسبەسەر کردووە.
بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی ڕادوونانی هێزە ئینتزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ، تێرۆری هاووڵاتییانی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخاتە بەرباس.