ڕەشبگیری گوندی "نێ"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بەردەوامە
هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێ"ی شاری مەریوان، دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێ"ی شاری مەریوان، دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
جارێکی دیکە پێداگری لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێ ڕێپۆرتێری تایبەت بە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دابنرێت.
زیندانییەکی سیاسی کورد لەلایەن یەکێک لە دادوەرەکانی دۆسیەی ناوبراو، بێڕێزی پێکرا.
چوار هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری سەقز و ناوچەی سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین و کەرەسته بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوونە قوربانی.
هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، پاش هێرش کردنە سەر گوندی "نێ"، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندە دەسبەسەر دەکرێن، کە چارەنووسی دوو کەسیان ناڕوونە.
باوکی چالاکێکی سیاسی ـ مەزهەبی لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، داوای کرد ساڵی نوێی کوردی با بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.
هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لە بەرەبەری نەورۆز و دەستپێکردنی ساڵی نوێی کوردی، خەریکی ئامادەکاریی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون، کە لە لایەن هێزە ئینتزامی و نیزامییەکانی حکوومەتییەوە پێشی پێ گیرا.