پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئومید ڕەحیم‌زادە، مێهدی کەماڵی، زەکەریا مورادی و محەممەد ئەمین‌پوور و تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ، چارەنووسیان ناڕوونە

٣ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "ئومید ڕەحیم‌زادە"، "مێهدی کەماڵی"، "زەکەریا مورادی" و "محەممەد ئەمین‌‌پوور" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت…

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

سەقز؛ نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی بۆ سێهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز بۆ سێهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

دێهلوڕان؛ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی بە ١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کرا

٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵكی دێهلوڕان و لە دەسبەسەرکرانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی دێهلوڕانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەسعوود قاسمی" بە تۆمەتی "بێڕێزی بە بەرپرسان و…

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ دێهلوڕان
کوردستان

ئیلام؛ کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مووسا ئومیدی بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەێشتن بە تۆمەتەکانی مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام بەڕێوە چوو.

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

ورمێ؛ ئەمین کەریمی پاش ٥١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ پاش ٥١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵزادە" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کوژرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

سەیدحوسێن محەممەدی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەیدحوسێن (زانکۆ) محەممەدی" خەڵكی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥