سێشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کەرەج؛ ٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سینا نەزەری، کوردی یارسان و بلاگێر

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "سینا نەزەری" هاووڵاتیی کوردی یارسان و بلاگێر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کەرەج
کوردستان

کرماشان؛ سامان فەتاحی، لاوی کوردی یارسان و قارەمانی تێکواندۆ، یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگی

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " سامان فەتاحی" لاوی کوردی یارسان و قارەمانی تێکواندۆ یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤‌ـە کە بە فیشەکی جەنگیی هیزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فواد عنایەتی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ دوای تێپەڕێنی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "فواد عنایەتی" چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

شاباد؛ ئەمیر نادری، لاوی تەمەن ٢٧ ساڵان شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوان بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکان

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " ئەمیر نادری" لاوی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شابادە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ شاباد
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی شەهرزاد ڕەزایی، عەتیە گوڵچینی و مەرزیە مورادوەیسی

٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سێ چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی خەڵکی سنە بە ناوەکانی "شەهرزاد ڕەزایی"، "عەتیە گوڵچینی" و "مەرزیە مورادوەیسی" سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانی پێنج چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ؛ محەممەد هێجرانی، کامران مورادی، ئارام سەعیدیان، یەحیا دەرویشی و ماهان ئەعزەمی

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شەوی ٢٧ی بەفرانبار پێنج هاووڵاتی و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی "محەممەد هێجرانی"، "کامران مورادی"، "ئارام سەعیدیان"، "یەحیا دەرویشی" و "ماهان ئەعزەمی" بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

دێولان؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی خەبات ئەمیری چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو

٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "خەبات ئەمیری" چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی دێولان سەر بە شاری سنە، لە شوێنی دەسبەسەرکران و چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ دێولان
کوردستان

دیواندەره؛ ئەمیرئەرسەلان قەهرمانی، یەکێکی دیکە لە لاوانی کوردی کوژراو بە فیشەکی جەنگی لە تاران

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " ئەمیرئەرسەلان قەهرمانی" لاوی ٢٠ و چەند ساڵەی خەڵكی دیواندەرە و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری تارانە کە بە فیشەکی جەنگی لەلایەن هێزەکانی سەرکوتی کۆماری…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

تاران؛ یاسین ئێلاهی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵكی ئیلام کە بە فیشەکی جەنگی لە ١٩ی بەفرانباردا کوژراوە

۲۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ یاسین ئێلاهی لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵك لە ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

گیەڵان؛ عەلی عەباسی لاوی تەمەن ١٩ ساڵی کوردی کوژراو کە لە نێوان سەدان تەرمەکەی کەهریزەک دۆزرایەوە و لە بەرانبەر ٧٠٠ میلیۆندا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ "عەلی عەباسی" لاوی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی "گیەڵان"، شوناسی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی ١٩ی بەفرانبار لە تارانە؛ بنەماڵەی ناوبراو پاش ئەوەی کە شەوی پێشتر ناوبراویان بردبووە ژووری نەشتەرگەری، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥