پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ ڕەحمان ڕەحیمپوور بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە پێنج مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی دوو ساڵ و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدوڵڵا ڕەزایی

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدوڵڵا ڕەزایی، خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

کامێران؛ ڕامین گورگانی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گورگانی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی کامێران لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

ڕاگواستنی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتر بۆ بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

بانە؛ سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی مەحکووم بە سێدارە بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی و بۆ شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی مەحکووم بە سێدارە بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

برینداربوونی خالید ئەحمەدیان، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و ڕاگواستنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "خالید ئەحمەدیان" خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

زوبەیر مەحموودی پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "زوبەیر مەحموودی" پاش ٢٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ هێرشی شەوانە بۆ سەر گوندی "باڵاگیر" و دەسبەسەرکردنی ئەبوبەکر عوقابی پاش ئامادەبوون لە ئیتلاعات

١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ ڕۆژی ڕابردوو، "ئەبووەکر عوقابی" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "باڵاگیر" سەر بە شاری شنۆ، پاش ئامادەبوون لە ئیتلاعات بۆ بەدواداچوون بۆ بەڵگەکانی پێناسی خۆی دوابەدوای هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر گوندەکە، بە شێوەیەکی…

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ شنۆ