سامان نەسیم بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
زیندانییەکی سیاسی کورد پاش ٧ ساڵ زیندانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
زیندانییەکی سیاسی کورد پاش ٧ ساڵ زیندانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە هۆی دەمەقاڵێ یەکێک لە زیندانییانی سیاسیی کورد لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندان، گاردی زیندان هێرشییان کردووەتە سەر زیندانییانی سیاسی و چەند زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بریندار بوون.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مێهران، سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکانی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق بریندار بوون.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو، ئەگەری بڕینی دەماری لە ئارادایە.
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بریندار و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، دووکانی بازاڕییانی مانگرتووی پۆلمپ کردووە.
هیزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی پاوە، ئیزنی سەرەخۆشییان بە بنەماڵەی یەکێک لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکان، کە چەند ڕۆژ پێش لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا لە پاوە گیانی لە دەستدابوو، نەداوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام کە پێنج ساڵ پێش بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک، حوکمی قیساسی بە سەردا سەپابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەکەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.
برای هیدایەت عەبدوڵلاپوور، زیندانی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، ئێرانی بەجێهێشت.