ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ پاش ١٦ ساڵ زیندانی، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ئێعدام ڕزگار بوو.

زیندانییەک بە ناوی "س_ت" کە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ـی هاووڵاتییەکی دیکە، بە "قیساسی نەفەس" مەحکووم کرابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، ئەو هاووڵاتییە لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.

بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی ورمێ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٢ ساڵە، بە تاوانی کوشتنی کەسێکی دیکە ماوەی ١٦ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دابووە و چاوەڕوانی جێبەجیکردنی حوکمەکەی بووە".

بە وتەی حەمزە عەلیخانی، "س_ت" پاش شانزدە ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکه، له حوکمی ئێعدام ڕزگار بوو.

قه‌ساس حوكمێكی ئایینیه‌ و بنه‌مای حكوومه‌تی هه‌یه‌. چالاكانی مافی مرۆڤ وه‌ها حوكمێک به‌پێی سیستمی دادوه‌ری و داواكاری له ‌ئێراندا، جۆرێک "تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌" پێناسه ‌ده‌كه‌ن.