چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەک لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەرویز جەباری"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "مەنسووراوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، کەوتووەتە نێو ڕووباری "بنار"…

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

چالاکێکی مەدەنی لە سنە دەسبەسەر کرا

شەوی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

سیروان عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "سیروان عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتی لە قوروە دەسبەسەر کران

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "داریووش خالیدییان"، تەمەن ۲۲ ساڵ، کوڕی هووشەنگ و "مۆحسێن سەعیدی"، تەمەن ۲۱ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان لە تاران دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ۱۰ی بانەمەڕ، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "ڤیان محەممەدی"، خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی (مودیرییەتی بازرگانی) و خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

ژنە هاووڵاتییەک لە بۆکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "سۆیبە سەید عەبدوڵڵازادە"، کچی خالید، خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی…

١٧ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

سالار چاوەشی بە کۆتایی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سالار چاوەشی"، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بە کۆتایی ماوەی زیندانیبوونەکەی، لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢١