چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی قوروە پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە
لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "داریووش خالیدییان"، تەمەن ۲۲ ساڵ، کوڕی هووشەنگ و "مۆحسێن سەعیدی"، تەمەن ۲۱ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری قوروە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "داریووش خالیدییان"، تەمەن ۲۲ ساڵ، کوڕی هووشەنگ و "مۆحسێن سەعیدی"، تەمەن ۲۱ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری قوروە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سەرئەفراز"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تووە" سەر بە سەردەشت کە بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار ببوو، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن عەلەم هوولوو"، خەڵکی چاڵدێران، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە بریندار بووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، عەلی ئازەربەرزین، زیندانیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار بە تۆمەتی "محاربه" لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە ٤٠ ساڵ…
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سەرئەفراز"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تووە" سەر بە سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاکۆ قادری"، خەڵکی گوندی "ماشکان" سەر بە پیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام مورادیان"، کوڕی عوسمان، "ئەمیر ڕەزایی"، کوڕی جەمیل، "ئارەش ئەحمەدی"، کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە چارەنووسی ناوبراوان…
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، منداڵێک بە ناوی "سەدرا (مەیسەم) ناڕوویی"، تەمەن ٥ ساڵ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە محەممەدانی شاری ئێرانشار گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوو.