ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەرویز جەباری"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "مەنسووراوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، کەوتووەتە نێو ڕووباری "بنار" و خنکاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە گومانی پێبوونی شتوومەکی قاچاخ لە دەڕەی "بنار" کەوتووەتە بەر ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکنی حکوومەتییەوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "پاش دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە و ڕاگواستنی بۆ گوندی "مەنسووراوا"، هێزە نیزامییەکان تەرمی ناوبراویان ڕەوانەی ورمێ کردووە."
پەرویز جەباری، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.





