کامران تەکووک بە دوو ساڵ و چوار مانگ زیندان مەحکووم کرا
کامران تەکووک شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
کامران تەکووک شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، سەلاح شەریفزادە زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی خەڵخاڵ ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح پزیشکی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان سەیدە (جۆڵا)" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕێبەندان، ژنێک بە ناوی "فاتمە سامتی" بە کەرەستەکانی چەقۆ و تەور، لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ئەنجامی بەدواداچوونی بنەماڵەی کەیۆمەرس لەتیفی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، خوشکی ئەو چالاکە مەدەنییەیان بە ناوی "ئارەزوو لەتیفی" دەسبەسەر کرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەباسیوەند" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، "شەمزین محەممەدی" زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی "ئالی کەند"ی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، جەنازەی "جەلیل ڕەوانگەرد" و "سومەیە جامخانە" ژن و مێردی پەناخوازی مەریوانی کە مانگی ڕابردوو لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا، لە ئاوەکانی یوونان خنکابوون، گەڕێندرانەوە مەریوان و ئەسپەردەی خاک کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ، "محەممەد فەدەوی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا، "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٤ ساڵ و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی…