ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

نەغەدە؛ دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەولوودی" کوڕی "موتەلیب"، خەڵکی گوندی "یوونسلیان" و "حوسێن خەلیانی" کوڕی "خوسرەو" خەڵکی گوندی "کووئیک" سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە…

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ نەغەدە
کوردستان

کەژاڵ نەسری بە دانانی بارمتە و دەستبەندی ئەلکترونیکی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "کەژاڵ نەسری" تەمەن ٢٦ ساڵ، کچی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی شاری سنە، بە دانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و دەستبەندی ئەلکترونیکی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد…

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر زیندانییان و ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار کاتژمێر ٧ی بەیانی، هێزەکانی گاردی تایبەت هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانییانی سیاسی و بە بەکاربردنی توندوتیژی ئەو زیندانییانەیان بۆ بەندی سەرووئەمنییەتی ڕاگواست.

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ یەک ساڵ لە ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد سامانی و ساکار عەینی تێپەڕی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، یەک ساڵ لە ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد سامانی و ساکار عەینی لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانباری ٩٩، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تێپەڕی.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیی کامێران لە وتنی ڕاستیی هۆکاری گیانلەدەستدانی حەیدەر قوربانی خۆی بوارد

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیی کامێران بە دەرکردنی گەواهیی فەوت بۆ "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە زیندانی سنە، لە وتنی ڕاستیی هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو خۆی بوارد.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان محەممەدی"، کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "حەشمەر"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لەلای لاقییەوە تووشی کەمئەندامی بوو.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ سنووری نەوسوود