فواد مەهدی ئیبراهیمیان لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لاقی لەدەست دا
فواد مەهدی ئیبراهیمیان، کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵە خەڵکی شاری سەردەشت کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە، بە سەختی بریندارببوو، لاقی ڕاستی لەو ڕووداوە، لەدەست دا.
فواد مەهدی ئیبراهیمیان، کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵە خەڵکی شاری سەردەشت کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە، بە سەختی بریندارببوو، لاقی ڕاستی لەو ڕووداوە، لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێقداد (کاردۆخ) حەسەننژاد" خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕێبوارعەبدوڵلاهی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، هەروا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەرە.
لە چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یووسف عومەرپوور، موراد مامەڕەش، ئەیووب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار، عەلی عومەرپوور و فەریاد شیلان" خەڵکی شاری پیرانشار پاش دەسبەسەرکرانیان، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدی پیران" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "کەریمئاوا"ی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.
هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپا داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن پارە لە بنەماڵەی "مێقداد حەسەننژاد" بۆ ئازادکردنی کاتیی کوڕەکەیان دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "دانا ساڵحپوور" خەڵکی شاری بانە لە ڕووباری "تاژەبان" خنکا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە هەواڵێکدا باسی لە سێدارەدانی ٥ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرشاد فەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.