سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری شوشمێ بریندار کرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەم‌نژاد" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی "شمشێر"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بانە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزران

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، ٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی "سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزیشكی، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، جەماڵ مرەوەتی و سەعید ڕەشیدی" لە گرتنگەی ئیدارەی…

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

حوسێن کەمانگەر بێ‌تاوان ناسێندرا

حوسێن کەمانگەر، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵكی شاری کامێران کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی "بەغی" دەسبەسەر کرابوو، بێ‌تاوان ناسێندرا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی بێتاوان ناسێندران

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندان، مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە لە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" بێتاوان ناسێندران.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ گوڵاڵە مورادی مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "گوڵاڵە مورادی" خەڵکی شاری پیرانشار، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ چارەنووس و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی، لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

مەریوان؛ چارەنووسی "خەبات وەیسی" هێشتا ناڕوونە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەبات وەیسی" کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی سەر بە شاری مەریوان کە زیاتر لە دوو حەوتوو پێش دەسبەسەر کرا، هێشتا لە چارەنووسی زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ مەریوان