عوسمان ڕەزایی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، عوسمان ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، عوسمان ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە ئازاد کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی "عەتا محەممەدی"، "پارسا ئیبراهیمی" تەمەن ١٦ ساڵ و "عەبدوڵڵا حەقانی"، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کران.
شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کیانووش لوتفی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی فیرووز خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "شەفیع محەممەدنژاد، خزر قادریئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوور" خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەندی زیندانییانی سیاسی ڕەوانەی ژووری گیرۆدەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان کراون.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "پەروین عەبدوڵڵاپوور، فواد فاروقی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و فاتێح مەجیدی"، لە چالاکانی کرێکاریی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی بانە و سنە ئازاد کران.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرجزادە، سەلاح حوسێنی، حوسێن محەممەدی، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، لوقمان ئەڵڵامورادی و قادر یەسرابی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، بە…
دوو زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "عەزیز قادرتاج و کەماڵ قویتاسی"، لە زیندانی نەغەدە، کە تووشی ئازاری پشت و جومگە هاتوون، لە ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوەی زیندان بێبەری کراون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان، "موحسین شکوهی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، "حیسام خاکپوور و حەسەن ڕەحیمیان"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان کۆڵبەریکی "نۆدشە"یی بە ناوی "محەممەدئەمین ئەمینی" لە نزیک گوندی "نروێ" سەر به بەخشی "نەوسوود"ی پاوە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درا.