چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ڕەزا تەهماسبی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، "ڕەزا تەهماسبی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

فیرووز مووسالوو، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، فیرووز مووسالوو، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام خەڵکی بەخشی قوتووری خۆی، لە زیندانی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "کەماڵ عوسمانی" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

تەرمی "ئەسعەد سەیدانی‌فەرد"، سێیەمین کۆڵبەری ونبووی خەڵکی باوان لە تورکیە دۆزرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان تەرمی "ئەسعەد سەیدانی‌فرد" سێیەمین کۆڵبەری ونبووی خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش ١٥٨ ڕۆژ لە بەرزاییەکانی گوندی "گەڵێشمـ"ـی تورکیە دۆزرایەوە.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

١٠ چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سەقز مانیان لە خواردن گرت

لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، خالید عەبدوڵڵاهی، سلێمان عەبدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، زاهید مورادی، ئیسماعیل ڕەیحانی، حیسام خاکپوور، تاهیر حامیدی، مۆحسێن شکوهی و حەسەن ڕەحیمیان، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی…

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

گواستنەوەی چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، پاش دەسبەسەری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢