یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دێولان؛ محەممەدوڵڵا ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، محەممەدوڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵكی دێولان و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ کۆمەڵایەتیی نۆژین، پاش بانگکران بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دێولان دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ دێولان
کوردستان

کامێران؛ عیسا فەیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش سەردانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، عیسا فەیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش سەردانی ئیتلاعاتی کامێران بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی ئەندامانی دەسبەسەرکراوی بنەماڵەکەی، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کامێران
کوردستان

کامێران؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی کامێران بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کامێران
کوردستان

ئاسمان‌ئاباد/ئیلام؛ ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ٣ لاوی کورد؛ عەلیڕەزا قاسم‌نژاد، ئارمین ئەسەدیان، ئەحمەدڕەزا کوهزادیانی

١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ پاش تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سێ لاوی کودی خەڵکی ئاسمان‌ئاباد سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی "عەلیڕەزا قاسم‌نژاد"، "ئارمین ئەسەدیان" و "ئەحمەدڕەزا کوهزادیانی" هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

پیرانشار؛ ٢٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سەباح بێوارە

١٦ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لاوێکی خەڵکی پیرانشاربە ناوی "سەباح بێوارە"، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

فەتحوڵڵا ئاوەری، هەژدەیەمین ناڕازیی بەفرانبار لە سێدارە درا؛ دانپێدانانی زۆرەملێی ئەو بڵاو کرایەوە

۱۳ ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ میدیا حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە هەواڵدەریی میزان باسی لە لەسێدارەدانی "فەتحوڵڵا ئاوەری" لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤دا کرد.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

١٧ لەسێدارەدان لە ١٠ حەفتەدا؛ زنجیرەی لەسێدارەدانی بەپەلەی ناڕازییانی بەفرانبار

۱۲ ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ لە کاتی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرتاسەریی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان تا ئاخرین ئاماری تۆمارکراوی لەسێدارەدانەکان لە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥دا، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی زنجیرەیەکی ترسناک و…

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

دامغان؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی مورتزا سادق‌زادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی "مورتزا سادق‌زادە" کوڕی محەممەد و خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان لە پارێزگای سێمنان جێبەجێ کرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

تاران؛ گێڕانەوەیەک لە ئارمان مەعرفەتی، ناڕازیی بەفرانبار کە لەژێر مەترسیی سێدارەدایە

١٢ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ ئارمان مەعرفەتی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵانی کوردی خەڵكی سەقز، پاش لەسێدارەدانی دوو کەس لە هاودۆسییەکانی و لەکاتێکدا کە ٩ ڕۆژ لە ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی قزڵحەسار تێدەپەڕێ و چارەنووسی ناڕوونە، لە مەترسیی جیددیی سێدارەدایە.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤؛ مێهرداد محەممەدی‌نیا و ئەشکان مالکی، لە ناڕازییانی بەفرانبار بە شیوەی نهێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سیدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ هەواڵدەریی میزان سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، باسی لە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی مێهرداد محەممەدی‌نیا کوڕی موحەڕەم و ئەشکان مالکی، کوڕی عەلی لە ناڕازییانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری…

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦