یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هێرش شەریفیان، مێرمنداڵی کورد

٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هێرش شەریفیان، مێرمنداڵی کوردی خەڵکی گوندی "پاڵنگان" سەر بە شاری کامێران، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کامێران
کوردستان

بانە؛ برینداربوونی ناسێح خودایی، کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، لاقی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسێح خودایی" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، بریندار بوو.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بانە
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مەنسوور قادرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور قادرزادە" تەمەن ٤٣ ساڵان، کوڕی ئەحمەد و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بانە؛ موتەلیب خەیبەری هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سەری کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موتەلیب خەیبەری" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، گیانی لەدەست دا.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بانە
کوردستان

مەهاباد؛ ئاوات سادق‌نیا(سەرگوڵی) پاش ٨٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاوات سادق‌نیا(سەرگوڵی)" خەڵکی گوندی "کۆسەکەریز" سەر بە شاری مەهاباد پاش ٨٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە…

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

کرماشان؛ سزای سێدارەی عەباس زارعی جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "عەباس زارعی" خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کرماشان
کوردستان

بۆکان؛ ڕەسووڵ یادیار بە ٩ ساڵ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر مەحکووم کرا

١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ ڕەسووڵ یادیار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهدی فەخری" بە ٩ ساڵ بەندکرانی داسەپاو و ڕێگریکردن لە چوونەدەرەوەی لە وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

سەراوڵە/ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئاروین حوسێنی، مێرمنداڵی ١٦ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، "ئاروین حوسێنی"، مێرمنداڵی ١٦ ساڵانی خەڵكی "سەراوڵە" سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

مەهاباد؛ وەهاب حوسێن‌زادە پاش ٨١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی "وەهاب حوسێن‌زادە"، خەڵکی مەهاباد پاش ٨١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

نەغەدە؛ داواکاریی دادگاییکران و پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی مەنسوور عەبدوڵڵازادە دەرچوو

١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ دۆسییەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٤١ ساڵان و خەڵکی گوندی "خەلیفان" سەر بە شاری نەغەدە، بە دەرچوونی داوکاریی دادگاییکران لەلایەن لقی لێکدانەوەی دداگای گشتی و ئینقلابی نەغەدە ڕادەستی دادگای ئەم…

١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ نەغەدە