یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کەرەج؛ ۹ ساڵ و ۳ مانگ بەندکران بۆ سێ لاوی کوردی دەسبەسەرکراوی ئیلامی لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ محەممەدئەمین شەمسی، ئەمیر ئێمرایی و کامیار ئێمرایی

۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سێ لاوی کوردی خەڵکی "دەرەشار"ی ئیلام و دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی "محەممەدئەمین شەمسی"، "ئەمیر ئێمرایی" و "کامیار ئێمرایی" کە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون…

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کەرەج
کوردستان

سنە؛ ئازادیی وریا موید و جەماڵ خوداکەرەمی پاش ٩٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران ؛ لە چالاکانی دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار

١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ "وریا موید" و "جەماڵ خوداکەرەمی" دوو کەس لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی سنە کە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکانی پێوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەگەڵ چەند چالاکی مەدەنیی دیکە لەم شارە دەسبەسەر کرابوون، لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ سنە
کوردستان

ورمێ؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی)، خەڵکی ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

دێهلۆڕان/ئیلام؛ ۸ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی زەهرا محەممەدوەلی

۹ ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "زەهرا محەممەدوەلی"، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

سنە؛ فەرهەنگ شێخەڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ ڕۆژی یەکشەممە ۴ی جۆزەردانی ۱۴۰۵، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە ناوی "فەرهەنگ شێخەڵە"، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ تۆمەتی "کوشتن" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ سنە
کوردستان

بۆکان؛ دەرکردن و ئەستاندنەوەی جلی مامۆستا مەلا عوسمان زاکری بە بێ دادگایی، بە تۆمەتی "باس نەکردن لە مەرگی خامنەیی" لە مزگەوت

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ مامۆستا "مەلا عوسمان ذاکری"، پێشنوێژی خۆشەویستی مزگەوتی جامیعەی "عەلیاوا"ی بۆکان، بە بێ بەڕێوەچوونی دادگا و تێپەڕاندنی ڕەوتی یاسایی دادڕەسی، بە تۆمەتی باس نەکردن لە "مەرگی خامنەیی" لە مزگەوت لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی ژن، ژیان، ئازادی، لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە، محەممەد فەرەجی و ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوەکانی "ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی" و "محەممەد فەرەجی" لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ بانگکردنی دووبارە، پشکنینی ماڵ و دەستداگرتن بەسەر بارمتەی ٣ میلیاردیی بنەماڵەی سەعید سەعیدی، چالاکی سیاسی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئاشکراکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو     

۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی لە دەرەوەی ئێران، بنەماڵەی "سەعید سەعیدی"، چالاکی سیاسی لە دەرەوەی وڵات و دەسبەسەرکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی ورمێ، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، بەشێوەی بەردەوام، لەلایەن…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

کرماشان؛ ئازادیی بەهمەن نادری، دەسبەسەرکراوی بەفرانبار و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، پاش ۱۰۸ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە

۸ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ "بەهمەن نادری" بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، پاش ۳ مانگ و ۱۸ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، که ۲۵ ڕۆژی لەژێر لێپرسینەوە و لە ژووری تاکەکەسیی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی کرماشاندا دەرباز…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کرماشان
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مەنیژە خۆشنوود لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی ٥٨ ساڵانی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان