یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کوژرانی مووسا ئیسماعیلی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێدا

مووسا ئیسماعیلی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراویی خەڵکی پەسوێی پیرانشار، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گیانی لەدەست دا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی ئەمیر فەراسەتی‌شاد لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار

ئەمیر فەراسەتی‌شاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان و بەرکەوتنی ٥ فیشەک (٢ فیشەکی کڵاشینکۆف و سێ فیشەکی ساچمەیی) گیانی لەدەست دا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پیرانشار؛ توندوتیژیی خێزانی بووە هۆی کوژرانی کچێکی ١٥ ساڵە بەدەستی باوکی

ڕۆژی هەینی، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "زیلان ئەیوەز"، لە ئاکامی توندوتیژییەکی خێزانیدا و بە هۆی "کێشەی کۆمەڵایەتی"، بەدەستی باوکی لە گوندی "زێوە"، سەر بە شاری پیرانشار کوژرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵ

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد مەزرووعی"، خەڵکی گوندی "باینجان"، سەر بە شاری بانە، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بەتوندی بریندار بوو.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ بانه
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "فەرید چێودار"، کوڕی یووسف و خەڵکی گوندێ "گۆڵێ" سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە زیندان و لێدانی قامچی مەحکووم کرا

حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە ٦ مانگ و نیو زیندان و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ پشکنینی ماڵی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بە ناوی "هێمن حوسێنی"، خەڵکی سەقز و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سەقز