ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕامین حەسەننژاد"، خەڵکی گوندی "سیسێر"، سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامین حەسەننژاد، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.





