یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی سارینا ساعدی، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە

ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سارینا ساعدی، تەمەن ١٦ ساڵ و کچی هاشم، کە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەردا، کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بە باتوم لە سەری درابوو، پاش ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە شێوازی نابینابوونی چاوی چەپی ئیبراهیم حەکیم‌دووست لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، خەڵکی مەهاباد لە ناڕەزایەتیدەربڕین بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی سەقز، هاتنە سەر شەقام کە ناڕەزایەتیی هێمنانەی خەڵک لە سێڕێیانی "سەید نیزام"، کاردانەوەی توندوتیژانەی هێزە…

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

گێرانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی غەفوور مەولوودی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان

شاری بۆکان، خەزەڵوەری ١٤٠١، گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان دژی حکوومەتی ئێران بوو و ١٨ خۆپیشاندەر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لەم شارە گیانیان لەدەست دا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

بانگهێشتی ٥٥ پارێزەری دادگوستەری بۆ لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان

٥٥ پارێزەری دادگوستەری، بە هۆی ئەوەیکە بەیانییەی پاڵپشتی لە بنەماڵەی ژینا-مەهسا ئەمینییان واژۆ کردووە، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بۆکان کراون.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

محەممەد دانیالی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیلام ئازاد کرا

محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان، پاش ٦٠ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ئەرسەلان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

شەوی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان محەممەدی"، کوڕی عەلی و دانیشتووی گوندی "گەرگول"، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

میلاد فازڵ‌پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"، سەر بە شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣