سنە؛ کامران ساختمانگەر بە سزای نەختی مەحکووم کرا
کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سزای نەختی مەحکووم کرا.
کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سزای نەختی مەحکووم کرا.
شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، فاتمە محەممەدپەناهی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەرەغان"ی سەردەشت بە هۆی "کێشەی بنەماڵەیی"ـەوە بە دەستی هاوسەر و دوو زڕبرای خۆی بە چەکی کڵاشینکۆف و دەمانچە، کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، سیرووس عەباسی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی دامەزراوەی زانستی کوردستان، لە زیندانی قوروە ئازاد کرا.
٨ هاووڵاتی بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری"، "عەزیم یادگاری"، "فەرشاد ئایینی"، "سەعدوڵڵا ئایینی"، "محەممەدحوسێن حاسڵی"، "وەحید چاوران"، "ناسر ڕەزایی" و "بەختیار محەممەدزادە"، بانگهێشتی دادگای کەیفەری یەکی ئیلام کران.
شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان سەفیاری"، کوڕی عەبدوڵلا، خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین، بەتوندی بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، ئەرسەلان دیوارگەر، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرایەوە.
ڕۆژی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد خالیدی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕێ ئێقباڵ و شلێر، خەڵکی گوندی "چیچۆران"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکووومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، کوژرا.
کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی پووریا جەواهری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە "موحاربە"، ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەر، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە دەچێ.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
یەحیا ڕەحیمی، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ماشینەکەی خۆیدا و لە کاتێکدا کە خەریکی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی بووە، گیانی لەدەست دا.