یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەیووب ئاغالیانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، خۆپیشاندەرێک بە ناوی "ئەیووب ئاغالیانی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی جەهانگیر، پاش ئامادەبوون لە لقی جێبەجێکاری سزای دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ خالید مەولان‌نژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید مەولان‌نژاد"، کوڕی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

سەقز؛ میلاد فازڵ‌پوور بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

دێولان؛ مۆڵەتی چالاکیی دامەزراوەی فێرکاریی زانست بە هۆی پشتیوانی لە مامۆستایانی دەسبەسەرکراو و ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی هەڵوەشایەوە

سیرووس عەباسی، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەی زانستی کوردستان، باسی لە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چالاکیی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن وەزارەتی پەورەردەوە کرد.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ دێولان
کوردستان

سنە؛ ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی سامان پاشایی درێژ کرایەوە

ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز کە لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە، بۆ مانگێکی دیکە درێژ…

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

ئاودانان؛ ٢٨ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی سەرەڕای داخرانی دۆسییەکانیان دوابەدوای "لێبوردنی ڕێبەری"، بانگهێشتی دادسەرا کران

٢٨ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئاودانان، سەرەڕای ئەوەی کە دۆسییەکانیان بەپێی بەخشنامەی "لێبوردنی ڕێبەری" داخرابوون، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام کران. ئەم بەخشامەیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا و بۆ…

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ ئاودانان