چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ ڕاگواستنی ڕەزا ئەندیشە بۆ زیندانی مەهاباد و ناڕوونیی چارەنووسی ئەشکان فەهیم سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، پاش تێپەڕبوونی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ڕەزا ئەندیشە، چالاکی مەدەنی و ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی_فەرهەنگی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، ڕەزا ئەندیشە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە،…

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

مەریوان؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە تەقەکردن لە دوو منداڵی تەمەن ٤ و ١١ ساڵان و دایکیان لە پێش ماڵەکەی خۆیان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە لیباس شەخسییەکانەوە

کوردپا کە بەشێوەی تایبەت شێوەی برینداربوون و گیانلەدەستدانی ناڕازییانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان و ئێراندا دەگێڕێتەوە، ئەمجارە شێوەی پێکرانی دوو منداڵی ٤ و ١١ ساڵە و دایکیان لە شاری مەریوان دەگێڕێتەوە کە لە بە فیشەکی ساچمەیی…

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی ناسر سەرگەڕان، پارێزەری دادگوستەری و مامۆستای زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ناسر سەرگەڕان، پارێزەری نابینا، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

ڕاگواستنی کۆڵبەرێک بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران

ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "گۆشخانی"، سەر بە شاری سەوڵاوا کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار ببوو، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تاران کراوە.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

قوروە؛ گورچیلەی ئامیار فەتحوڵڵاهی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ، لە ئاکامی لێدانی هێزەکانی ئیتلاعاتدا تووشی خوێنبەربوون بووە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قوتابییەکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئامیار فەتحوڵڵاهی" کوڕی تۆفیق، خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی کە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی پەروەردەوە ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە کراوە، لێی دراوە و هەڕەشەی مردنی لێ کراوە…

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ قوروە