ئەشکان فەهیم چالاکی ئەدەبیی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ژینا_ مەهسا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن پارلەمانی یەکیەتیی ئورووپاوە وەکوو براوەی ئەمساڵی خەڵاتی مافی مرۆییی ساخارۆف، ڕاگەیەندران.
هێمن خاستان، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، سەرجەم بە ٧٤ مانگ و سێ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. هەروەها دۆسییەی ناوبراو بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات، نێردراوەتە دادگای پێداچوونەوە و…
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "پێشەوا عەلیار"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی بانە، دانیشتووی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی نیما خالدیان، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ٥٤ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان، پاش قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی، ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوتر بوونەوە و زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران، گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان بوون. شاری مەهاباد…
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، مێهدی قەنبەری، لاوی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی قوروە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرید وەتەنی ڕەسووڵ"، کوڕی محەممەد، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنوری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسییەی ژینا_مەهسا ئەمینی، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، بە بێ سەرنجدان بە بەرگرییەکانی ناوبراو و پارێزەرەکەی "عەلی ڕەزایی"، بە بەرزترین سزا…