برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود
ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "موحسن وەلیۆڵڵاهی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "موحسن وەلیۆڵڵاهی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.
چاوی چەپی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، کە لە زیندانی ورمێدا ماوەی حوکمەکەی تێدەپەرینێت، دوابەدوای بێبەریبوون لە چارەسەری پزیشکی، تووشی کێشەی بینین بووە.
ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵی یارسان، خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی سەید خەلیل عالینژاد لە ڕێبەرانی کوردی یارسان و لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی…
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کوردسەرەڕای کێشەی جەرگ، سی، پرۆستات و زەختی خوێن، لە مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، زیندانییەک بە ناوی "حوسێن محەممەدی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی لاکانی ڕەشت، لە سێدارە درا.
مانگێک بەسەر دەسبەسەرکرانی هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقزدا تێدەپەڕێ.
ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە بێ بوونی خۆی، لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەری ٢ی سنەوە، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری، دوورخرانەوە بۆ زیندانی…
ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پێشەوا ئیبراهیمپوور"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی قادر و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی "پوویا خزری"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حوسێن بەهرەمەند"، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.