بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی یاسر حوسێنی
یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، ١٧ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، ١٧ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی ئیلام بە هۆی ناڕەزایەتیدەربرین بەرانبەر بە گۆرانی وتنی هەندێ لە گۆرانیبێژە حکوومەتییەکان بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن ئەماکنی ئیلامەوە بانگ کراوە و پاش…
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، سونیا شەریفی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئاودانان، پاش بانگکران بۆ دادسەرای ئەم شارە، بە شێوەی زۆرەملێ بەڵێنی لێ وەرگیراوە کە چیدیکە لە سۆشیاڵ میدیادا چالاکی نەکات.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆهراب گوڵمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "گازرخانی"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدینیا"، خەڵکی گوندی "گوڕەشێر" سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ساسان چەمەنئارا لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا باسی لە ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام کرد.
دوابەدوای ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە، یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بە حوکمی دەسبەسەرکردنی مێهران ڕەحیمی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی قووچان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و نەیانتوانی دەسبەسەری بکەن، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ ئەم هونەرمەندە…
شەوی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەعفەر فەرەجی"، خەڵکی گوندی "دەورەقەڵا" سەر بە سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە کوژرا.
شەوی یەکشەممە ٦ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شاهین گەلەدار"، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "هەکی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلەی ساچمەیی و لانیکەم ٢١ کۆڵبەر بریندار بوونە.