بانە؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا
کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحیم محەممەدزادە"، خەڵکی ڕەبەت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا و ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحیم محەممەدزادە"، خەڵکی ڕەبەت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا و ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ئێوارەی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، مەحموود عەبدی، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ۴۳ ساڵ، یاریدەدەری برینداران و خەڵکی بۆکان، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتییەکانی ئەو شارە لەگەڵ ژمارەیەک، ڕۆڵی خۆڕێکخستن بۆ یارمەتیدانی بریندارەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، چوار جار…
شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵكی "بەلەبزان"، سەر بە شاری پاوە، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.
ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، چارەنووسی هەروا ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، کامران قاسمی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ورمێ تێدەپەڕێنێ، بە بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد شەعبانی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، بانگی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد گەنجە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد تۆفیقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "چۆمان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحییان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی داداگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ١٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.